ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.
دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکه‌ی سه‌له‌فییه‌تی ته‌کفیری له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران، هه‌ندێک له هه‌ڵخراوان له زستانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، چالاکییه تیرۆریستییه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ئێران زۆرتر کرد، هه‌ر بۆیه ده‌ستیان دایه پێکهێنانی چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی که له نێوان خه‌ڵک به‌ناوی "گرووپی ئه‌بووبه‌کر" ناسراو بوو، له یه‌که‌مین کرده‌وه‌ی خۆیاندا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕێکه‌وتی 4ی گوڵانی 88 به که‌ڵکوه‌رگرتن له 27 که‌س له دوو گرووپی جیاواز، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی و ناوه‌ندی هێزه تایبه‌ته‌کانی پۆلیس که بوو به هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی پۆلیس.
له سه‌ره‌تادا بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره بۆ لای هێزه‌کانی پژاک ڕۆیشت. هه‌ر بۆیه به‌پێی زانیارییه کۆکراوه‌کان و پێداگرییه ئه‌نجامدراوه‌کان، ئاشکرا بوو که ئه‌م کارانه له‌لایه‌ن جه‌ریانه ته‌کفیرییه‌کانه‌وه داڕێژراوه، به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌م گرووپه به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیرۆکه‌ی ته‌کفیری- وه‌هابی ده‌ستیان دایه ته‌نگ کردنه‌وه‌ی بازنه‌ی موسڵمانیه‌تی و شارۆمه‌ندانی کوردستانییان به‌ره‌و لای ئه‌م جه‌ریانه ته‌کفیرییه برد، به‌شێوه‌یه‌ک که له کرده‌وه‌کانی خۆیاندا هه‌ندێک له مامۆستایان و زانایانی ئایینی‌یان شه‌هید کرد و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، بۆ خۆ نواندن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماکان و جه‌ختکردنه‌سه‌ره‌کانی ئیسلام، ده‌ستیان دایه تۆقین و وه‌حشه‌ت و دروستکردنی که‌شێکی ئاڵۆز و ته‌نانه‌ت کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان و ناوی گرووپی ته‌وحیدی و جیهادییان له‌خۆ ناوه.
به تاوتوێکردنی کرده‌وه و بیرۆکه‌کانی گرووپی ته‌کفیریی ته‌وحید و جیهاد، وێچوونێکی زۆر له‌نێوان ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ گرووپی داعشدا هه‌یه که بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین:
1- ته‌نگتر کردنه‌وه‌ی بازنه‌ی موسڵمانیه‌تی و ته‌کفیری به‌پێی ئیجتیهادی تاکه‌که‌سی
2- که‌مبوونی سه‌وادی ئایینی و شه‌رعیی که‌سانی سه‌ره‌کیی گرووپ و ئیجتیهادی بنه‌ما ئایینییه‌کان به‌پێی ئاستی که‌می تێگه‌یشتنی ئه‌وان
3- وه‌رگرتنی کاریگه‌ری له بیرۆکه‌ی ته‌کفیری و وه‌هابییه‌ت و لابردنی بنه‌ماکانی فیقهی شافیعی و ته‌کفیرکردنی زانا ئایینییه‌کانی سوننه
4- به‌سه‌رهاتخوازی
5- بیرۆکه‌ی توندڕه‌وانه
6- ڕه‌چاوکردنی یه‌کلایه‌نه و قبووڵنه‌کردن یان وه‌رنه‌گرتنی بیرۆکه‌ی که‌سانی دیکه
7- توندوتیژی له ئاکار و ڕه‌وشت
به‌هۆی ئه‌و زه‌بره سه‌ره‌تایییانه‌ی که له‌لایه‌ن هێزه ئیتڵاعاتییه‌کانه‌وه له‌م گرووپه درا، توانایی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ئاستێکی به‌ربڵاو له‌م گرووپه وه‌رگیردرا و ئه‌م گرووپه به وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ، کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له لیستی کاره‌کانی خۆیان گونجاند که گرینگ‌ترین کرده‌وه‌کانیان به‌شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: 1- دابه‌شکردنی چاکڵێتی ژاراوی له‌نێوان ئه‌ندامانی هێزه ئینتیزامی، سه‌ربازی و دادپه‌روه‌رییه‌کانی سنه (جۆزه‌ردانی 88)
2- دزیی چه‌کداری له زێڕفرۆشیی شاری قوروه (17ی پووشپه‌ڕی 88، دزین و کوشتنی زێڕفرۆش)
3- هێرشی چه‌کدارانه بۆ وێستگه‌ی پۆلیسی که‌ڵانته‌ری 12ی سنه (22ی پووشپه‌ڕی 88، برینداربوونی 3 پۆلیس)
4- تیرۆری چه‌کداریی دادیاری دادستێنیی سنه به‌ناوی مێهدی کامیان (18ی خه‌رمانان، برینداربوونی ناوبراو)
5- تیرۆری چه‌کدارانه و شه‌هیدکردنی مامۆستان بورهان عالی له مامۆستا ئایینییه‌کانی سوننه (21ی خه‌رمانان)
6- تیرۆری چه‌کدارانه و برینداربوونی دادوه‌ری دادستێنی به‌ناوی حه‌سه‌ن داوته‌ڵه‌ب (25ی خه‌رمانانی 88)
7- تیرۆری چه‌کدارانه و شه‌هیدبوونی مامۆستا شێخولئیسلام (26ی خه‌رمانانی 88)
8- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له گه‌ڕه‌کی شه‌ریف ئاوا له‌گه‌ڵ هێزه ئیتڵاعاتییه‌کان (5ی ڕه‌زبه‌ری 88، شه‌هیدکرانی 1 که‌س له ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات، 1 که‌سی پاسداری خانه‌نشینکراو و برینداربوونی که‌سێکی دیکه له ئه‌ندامانی ئیتڵاعات. له‌م شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونانه‌دا 3 که‌س له تیرۆریستان کوژران)
9- دزیی چه‌کداریی ئۆتۆمبیلی بیجۆ 405 و بڕی 6 ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی نه‌خت له شارۆمه‌ندی سنه‌یی
10- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئینتیزامییه‌کانی سنه (28ی گه‌ڵاڕێزانی 88)
11- دزیی چه‌کداری و به‌زۆر داگیرکردنی 4 ئۆتۆمبیل له هه‌مه‌دان، زه‌نجان و باکووری ئێران (له ساڵانی 88 و 89 که بوو به هۆی کوژرانی شۆفیرێک)
12- دزیی چه‌کداریی 5/4 کیلۆ ئاڵتوون له ئاڵتوون فرۆشییه‌ک له هه‌مه‌دان (6ی ڕێبه‌ندانی 88 و برینداربوونی یه‌ک که‌س)
13- کرده‌وه‌ی ناسه‌رکه‌وتووانه‌ی دزیی چه‌کداری له هه‌مه‌دان ( 6ی ڕێبه‌ندانی 88)
14 دزیی چه‌کداریی نزیک به 5/4 کیلۆ زێڕ له زێڕفرۆشییه‌ک له زه‌نجان (24ی ڕێبه‌ندانی 88 که بوو به‌هۆی کوژرانی شارۆمه‌ندێکی ئاسایی و برینداربوونی دوو که‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئینتیزامییه‌کان)
15- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نزیک شاری سنه له‌گه‌ڵ هێزه ئیتلاعاتییه‌کان (5ی تیری 89 که بوو به‌هۆی کوژرانی یه‌کێک له تیرۆریسته‌کان)
16- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه له شاری هه‌مه‌دان که بوو به هۆی شه‌هیدبوونی یه‌کێک له هێزه ئیتڵاعاتییه‌کان (22ی جۆزه‌ردانی 89)
17- هێرشکردنه‌سه‌ر کیوسکی پۆلیسی هاتوچۆ له مه‌یدانی ئازادیی سنه که بوو به هۆی شه‌هیدبوونی 4 هێزی پۆلیس، 1 که‌س خه‌ڵکی سڤیل و برینداربوونی 11 که‌س (15ی ڕه‌زبه‌ری 89)
18- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئیتڵاعاتییه‌کان که بوو به‌هۆی کوژرانی 2 تیرۆریست (27ی گه‌ڵاڕێزانی 92)
19- شه‌هیدبوونی 4 که‌س له هێزه‌کانی پاسه‌وانیی ژینگه‌ی کوردستان (13ی ڕه‌شه‌مه‌ی 89)
20- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای پاسداران له نزیکیی سنه (18ی ڕه‌شه‌مه‌ی 89)
21- دوو هێرشی جیاواز بۆسه‌ر ناوه‌نده‌کانی ژماره 15 و 16ی پۆلیسی سنه که بوو به هۆی شه‌هیدبوونی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 2 که‌س له ئه‌ندامانی پۆلیس (4ی خاکه‌لێوه‌ی 90)
22- هێڕشکردنه‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی هێزه‌کانی پۆلیس له گه‌ڕه‌کی غه‌فوور (8ی خاکه‌لێوه‌ی 90)
23- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای پاسداران له گوندی ته‌جه‌ره‌ی سنه (15ی خاکه‌لێوه‌ی 90)
24- شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی ئیتڵاعات که بوو به‌هۆی کوژرانی 4 که‌س (1ی گوڵانی 90)
کاره‌کانی ئه‌م گرووپه له ئاکامدا بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی 20 که‌س و برینداربوونی 40 که‌س که له‌نێوانیاندا که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کان وه‌کوو شه‌هید محه‌مه‌د شێخولئیسلام، نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له مه‌جلیسی خوبره‌کان و شه‌هید بورهان عالی، یه‌کێک له ڕۆحانییه به‌ناوبانگه‌کانی سوننه ئاماژه بکرێت.
له ئاکامدا به هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کان، له ڕێکه‌وتی 1ی گوڵانی 90، دوایین شانه‌ی نووستووی ئه‌م گرووپه له گه‌ڕه‌کی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه کرایه ئامانج و ئه‌ندامانی قۆڵبه‌ست کران.
شیاوی ئاماژه‌یه که ژماره‌ی 102 که‌س له ئه‌ندامان و هۆگرانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ته‌کفیرییه ناسێندراون و له‌لایه‌ن هێزه ئیتڵاعاتی ودادستێنییه‌کانه‌وه پێوشوێنگیرییان بۆ کراوه که ژماره‌یێک له‌م که‌سانه له شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه چه‌کدارانه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه ئینتیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کان کوژران و هه‌ندێکی دیکه‌ش قۆڵبه‌ست کران که هه‌ندێکیان سزای سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و هه‌ندێکی دیکه‌ش به به‌ندکرانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراون...
کۆتایی کورتە نامە/310